لە ئوسترالیا

ئوسترالیا تواناکانی پاراستنی سنوورەکانی خۆی پتەو کردووە.هەر کەسێك هەوڵ بدات بە نایاسایی بە بەلەم گەشت بکات بۆ ئوسترالیائەوە پێدەزاندرێ و دەوەستێندری،و دەگەرێندرێتەوە.

سنوورەکانی ئوسترالیا داخراون بۆ کۆچکردنی دەریایی نایاسایی

ئوسترالیا سیاسەتی تووندو تۆڵی هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی کردن بە خەڵك، وە ڕێگری دەکات لەخەڵك لە هەوڵ دانیان بۆ ئەنجام دانی گەشتە مەتریسیدارەکان بە بەلەمەکانی قاچاغی کردن بە خەڵك.

ئەوە سیاسەتی ئوسترالیایە کە بەلەمەکانی قاچاغی کردن بە خەڵك بگەڕێنێتەوە گەر مەترسی نەبوو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

هیج کەس ڕێگای پێ نادرێت بۆ مانەوە لە ئوسترالیا کە بە بەلەم بە نایاسایی گەشت دەکات بۆ ئوسترالیا

بەبەدبەختیەوە،خەڵك هێشتا پارەو پوولیان بە فیرۆ دەدەن و وە ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە هەوڵ دەدەن بێن بۆ ئوسترالیا لە ڕێگای هەڵەوە.

پاراستنی سنوورەکانی ئوسترالیا وە بەرەنگاربوونەوەیقاچاغی کردن بە خەڵك تەنها کاری حکومەتی ئوسترالی نیە؛ هەموو کەسێك رۆلی نواندنی ئەو کارەی هەیە.

تۆ دەتوانی یارمەتی بدەی بڵێی بە خەڵك لە کۆمەڵگاکەتدا ،یاخود برادەرەکانت و کەس وکار کە لە هەندەران دەژین ،سەبارەت بە سیاسەتە تووندو تۆلەکانی پاراستنی سنوورەکان ئوسترالیا.

  • هانی خەڵك بدە کە لە ڕێگای ڕاستەوە بێن بۆ ئوسترالیا؛ بە ڤیزای ئوسترالی.
  • ڕاڤە بکە بۆیان کە هاتن بۆ ئوسترالیا بە بەلەم با نایاسایی زۆر مەترسیدارە و بە فیرۆدانی کات و پارەیە.
  • گوزارەشی چالاکیەکانی قاچاغچیەکردن بەخەڵك بدە بە چاودێری سنوورەکان بە ژمارە 1800009623 .گوزارەشکرنەکان دەکرێت بە نەناسراوی بدرێن.

سنوورەکانی ئوسترالیا بە داخراوی دەمێننەوە بە رووی کۆچکردنی نایاسایی

من ژەنەراڵ کرێك فیورنیم وەك فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنی شکۆداری سنوورەکانی ئوسترالیا من پەیامێکی ساکارم هەیە بۆ هەرکەسێك کە بیر لە گەشتی نایاسایی دەکات بۆ ئوسترالیا بە بەلەم لە ژێر فەرماندەی من سنوورەکانی ئوسترالیا بە داخراوی دەمێننەوە بە رووی کۆچکردنی نایاسایی ئەگەر تۆ هەوڵ بدەی بە بەلەمی نایاسایی گەشت بەکەی بۆ ئوسترالیا ئەوە تۆ دەوەستێندرێت ودەگەڕێندرێیتەوە بۆ ئەو وولاتەی کە لێی هاتووی وە یاخود بۆ وولاتی خۆت ئوسترالیا جدیە لە پاراستنی سنوورەکانی خۆی و ڕێگە گرتن لە مردنی نێو دەریا ئەوە گۆڕانکاری بەسەر نایەت سنوورەکانی ئوسترالیا چاودێرکراو ، پاسەوانکراو و پارێزراون لە هەموو رۆژێك لە ساڵدا وە بەرگریەکانی پاراستنی سنوورمان ئێستا لە هەموو کاتێك بەهێز ترە

سنوورەکانی ئوسترالیا توندو تۆڵ کراون

سنوورەکانی ئوسترالیا توندو تۆڵ کراون

لە ماوەی پێنج ساڵی رابوردوو وە لەو کاتەی کە ئۆپەراسیۆنی شکۆداری سنوورەکان دامەزرێندرا ئێمە بە سەرکەوتوویی بەلەمەکانمان راگرت و بە زەبرەوە هەرەشەی قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکانمان بۆ سەر ئوسترالیا لە بار برد.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالی تەنها بەرەنگاری ٣٣ کەشتی نەبوونەتەوە ، ٨٣٧ خەلکیان نەگەراندۆتەوە بۆئەو شوێنەی کە لێی هاتوون بەڵکو ئێمە کارمان ئەنجام داوە لەگەڵ هاوبەشانمان لە هەرێمەکەدا بۆ پەكخستنی زیاتر لە ٧٠ پرۆژەی قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکان بەر لە دەست پێ کردنیاندا.

قاچاغی کردن بە خەڵك لە ڕێی دەریاوە بەردەوام دەبێت لە دروست کردنی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی وئاسایشی سنوورەکانی ئوسترالیا.

گەیشتنی بەلەمێکی ڤێتنامی لەم دواییەدا لە لایەن قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکان بیرخەرەوەیە لەم ئان و ساتەدا کە هەڕەشە کۆتایی نەهاتووە.

ئەو تاکانە بە خێرایی دەست نیشان کران،دەست گیرکران و نێردرانەوە ماڵ. هیچ کەس نیشتە جێ نەکران لە ئوسترالیا.

لە کاتێکدا کە ئەو بەلەمە سەرکەوتوو نەبوو قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکان گەیشتنیان وەك ئامێری بازارگەڕی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی خەڵکی داماوی تر رازی بکەن لە سوار بوونی بەلەمەکانیان .

گوێ رایەلی تاوانبارانی قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکان مەبە.

ئوسترالیا پابەند بووە لە زیادکردنی سەرچاوە کان سەبارەت بە چاودێریە دەریایی و ئاسمانیەکان بۆ ئەوەی رووبەرووی ئەو هەڕەشەیە ببێتەوە.

ئەگەر تۆ هەوڵ بدەی بە نایاسایی بە بەلەم بێیتە ئوسترالیا ،ئەوە تۆ دەوەستێندرێی.

سیاسەتەکانی پاراستنی سنوورەکانمان نەگۆڕاون،ئەوانیش هەر واتر.

ئێمە شکۆداری و ئاسایشی وولاتەکەمان ناخەینە بەر چارەسەری لابەلایی.

پرۆسەی رێکەوتنەکانی هەرێمی بەردەوام دەبێت وە هیچ کەس بەرامبەر پرۆسەی هەرێمی نیشتەجێ ناکرێت لە ئوسترالیا.

پتەوکردنی ئۆپەراسیۆنی شکۆداری سنوورەکان پەیامێکی توند دەنێرێت بۆ قاچاغچیە خەڵك هێنەرەکان وە بۆ ئەوانەی کە بەشدارن لە کارەکانیان پێ داگرتنی حکومەتی ئوسترالی بۆ پاراستنی سنوورەکانمان ، بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچیە خەلك هێنەرەکان وە رێگە گرتن لە مردنەکان لە دەریا ئێستا لە هەموو کاتێك بەهێز ترە.

هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئوسترالی لەمەڕ گێڕنەوەی خەڵک نەهاتوە

هەرکەسێک هەوڵی هاتن بۆ ئوسترالیا بەشێوەیەکی ناشەرعی بدات ئەوە دەدۆزرێتەوە و ڕێگەی لێ دەگیرێت و بە سەلامەتی لە دەریاکانی ئوسترالیا دووردەخرێتەوە. یاساکان لەسەر هەموو کەسێک جێبەجێدەکرێن. هیچ کەسێک هەڵناوێردرێت.