پاراستنی سنوورەکانی ئوسترالیا و ڕێگرتن لە لەدەستدانی گیان لە دەریادا، گرنگترین ئەولەویەتەکانی منن وەک فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنی سنوورە سەروەرەکان.
پەیامی من بۆ ئێوە سادەیە: هەوڵ مەدەن بە شێوەی نایاسایی لە دەریاوە بێن بۆ ئۆسترالیا.
ئێمە بەردەوام بە ئاوەکانی ئۆسترالیادا دەگەڕێین، 24 کاتژمێری ڕۆژ حەفت ڕۆژی حەفتە.
ئەگەر هەوڵی سەفەری نایاسایی دەریایی بدەیت، دەیدۆڕێنیت. یان دەتگەڕێنینە دواوە، یان دەتنێرینەوە بۆ وڵاتی خۆت، یان دەتگوازینەوە بۆ پرۆسێسکردنی ناوچەیی.
هەرگیز لە ئۆسترالیا جێگیر نابیت.
شانسی سەرکەوتنت سفرە.